بەردەوامی لێدانی دەستگێڕەکان لەلایەن مەئموورانی شارەداریەوە

20:54 - 18 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە دەستگێڕەکانی شاری ورمێ لە کاتی شتومەک فرۆشتن لەیەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە، لەلایەن مەئموورانی شارەداریەوە لێدرا و بە سەختی بریندار بوو.

ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو، لە شەقامی\"ئیمام\"ی شاری ورمێ دەستگێرێکی بە تەمەن بە ناوی \"سەعید قارەمانی\" لەلایەن مەئموورانی شارەداری ئەو شارە لێیدرا.

ئەو دەستفرۆشە کوردە لەلایەن مەئموورانی شارەداری شاری ورمێەوە بە باتۆم لێیدراوە و سەر و ڕوخساری بە تەواوەتی بریندار و ئاسەواری لێدانی بە دەم و چاویەوە دیارە.

بنەماڵەی ئەو دەستفرۆشە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایانگەیاندووە کە مەئموورانی شارەداری شاری ورمێ بە باتۆم لێیان داوە.

مەئموورانی شارەداری شاری ورمێ پاش ئازار و ئەشکەنجە و لێدانی ئەو دەستگێڕە بە تەمەنە ئیدعای ئەوەیان کردووە کە ناوبراو \"خودزنی\" لە خۆی داوە.