بەردەوامی بەتاڵان‌بردنی شتومەکی کاسبکارانی کورد

15:10 - 21 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی جێگیر لە پاسگای نەوسوود دەستیان بەسەر رێژەیەکی بەرچاو لە كەلوپەلی كاسبكارێكی ئەو ناوچەیەدا گرت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ١٩ی بانەمەڕ هێزە ئینتزامییەكان رژاونەتە نێو گوندی تەشار\"ی سەربە شاری نەوسوود و دەستیان بەسەر كەلوپەلی هاووڵاتییەک بە ناوی \" عەبدول رەحیمی\"دا گرت.

شایەتحاڵێک بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ئەو هێزانە بەبی مۆڵەتی دادگا دەرگای ئەنباری ماڵی هاووڵاتییەکیان بەناوی \"ئیمام سادقی\" شكاندووە وبڕی ١٠٠ هەتا ١٥٠ میلیۆن تمەن شتومەکی ئەو کاسبکارە کوردەیان زەت کردووە.

لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ هێزەکانی جێگیر لە گروهانی نەوسود چووبوونە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بەناوی \"نەزیف ئەحمەدی\" خەڵکی گوندی \"تەشار\"ی سەربە شاری نەوسوود و بە بڕی ١٠٠ میلیۆن شتوومەکی ئەو کەسەیان زەوت کردبوو.

پێشتریش لە رێكەوتی ٨ی خاكەلێوەی ئەمساڵدا هێزە ئینتزامییەكان لە گەندی تەشار و دەستیان بەسەر ژمارەیەک كەلوپەلی هاووڵاتییەك بە ناوی \" محەممەد تاهیر تەشاری\" دا گرتبوو.