بەردەوامیی ئەشكەنجەی زیندانیانی سیاسیی عەرەب و دەركردنی حوكمی ئیعدام
16:06 - 27 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: بەردەوامیی ئەشكەنجەی چالاكانی عەرەب لە گرتنگە ئەمنیەتییەكاندا شەپۆڵێك لە نیگەرانی لەلای هاووڵاتییانی ناوچە عەرەب نشینەكانی ئێران درووست كردووە.
سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ لە ئەهواز رایانگەیاند، 5 كەس لە زیندانیانی سیاسیی عەرەب لە گرتووخانەی كاروون، بە ناوەكانی \"هاشم شەعبانی نژاد شاعیر و وێبلاگ نووس و دەبیری ئەدەبیاتی عەرەب ـ هادی راشێدی مامۆستای شیمی ـ محەممەد عەلی عەمووری نژاد وێبلاگ نووس ـ سەید یابر ئالبوشكە و سەید موختار ئەلبوشكە\" كە لەلایەن لقی 2ی دادگای ئبینقلابی ئەهوازەوە بە تاوانی \"محاربە\" بە ئیعدام مەحكووم كرابوون، رێكەوتی 15ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی زیندانی كاروونەوە براونەتە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات.
سەرچاوەكە لە درێژەدا رایگەیاندووە، ئەو كەسانە دوو رۆژ لەمەوبەر لە گرتنگەوە بۆ زیندانی كاروون راگوێزراون و لە ماوەی ئەو10 رۆژەدا لەژێر توندترین ئەشكەنجەدا بوون و هەر لە ئەنجامی ئەو ئەشكەنجانەدا هادی راشێدی لاقی چەپی شكاوە و هاشم شەعبانی نژاد لە حاڵی بێهۆشی دایە.
ئەو هەوڵە نایاسایی و نامرۆڤانەیە كە تەنانەت بەدژی یاساكانی دادگای ئێرانە لە حاڵێك دایە كە دۆسیەی ئەو هاووڵاتییانە بە مەبستی پێداچوونەوە رەوانەی دیوانی بەرزی وڵات كراوە.
دوابەدوای پەسند كردنی حوكمی ئیعدامی ئەو هاووڵاتییانە، دانیشتوانی \"خەلف ئاوا\" بە نووسراوەیەك ناڕەزایەتییان بەو حوكمە نایاساییە دەربڕی.
مامۆستایان، رووناكبیران، چالاكی مەدەنی، شاعیر و مەسایەتییە ئایینییەكان لەو كەسانەن كە نووسراوەكەیان واژۆ كردووە و گومانی ئەوە دەكرێهەر ئەو هەوڵە بۆتە هۆی ئەوەی كە ئەو هاووڵاتییانە جاریكی تر بخەنەوە ژێر ئەشكەنجە.
سەرەڕای مەحكووم كردنی ئەو هەوڵە نایاساییانە لەلایەن، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، چاوەدێری مافی مرۆڤ، پارلەمانی ئورووپا، بریتانیا و ئاڵمان، دەزگای قەزایی حكوومەتی تاران درێژە بە پێشێڵ كردنی مافی مرۆڤ دەدەن.