بەردەوامیی چالاکیی ژینگە پارێزی لە شاری سەردەشت

21:18 - 22 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگە پارێزیی شاری سەردەشت بەمەبەستی برەودان بە فەرهەنگی ژینگە دۆستی و خاوێن راگرتنی ژینگە، سەیرانگایەکی دەوروبەری شارەکەیان خاوێن کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕ ٢٨ کەس کەس لە چالاکانی ژینگە پارێزی شاری سەردەشت بەشێوەی خۆڕسک سەیرانگای \"شێخ براییم بادام\"یان خاوێن کردەوە.

ئەو چالاکانە سەرەڕای کۆکردنەوەی زبڵی بەجێماوی گەشتیاران، ریژەیەکی بەرچاو کیسەی تایەبت بە زبڵ و کۆمەڵێک نووسراوەی پەیوەندیدار بە ژینگە و ژینگە دۆستی بڵاو کردەوە.

پێشتریش ئەو چالاکانە لە رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا و لە حەرەکەتێکی هاوشێوەدا سەیرانگای \" خڕی دوو هەزاری\" و دەوروبەری ئەو سەیرانگەیان خاوێن کردبۆوە.