بەردەوامیی چالاکیی ژینگە‌پارێزی لە شاری مەهاباد + وێنـــە

14:24 - 2 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: بەشێکی دیکە لە دەوروبەری بەنداوی مەهاباد لەلایەن ژینگەپارێزانی کوردی ئەو شارەوە لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی خەرمانان بە بەشدارایی رێژەیەکی بەرچاو لە ژینگەدۆستان و لاوانی شاری مەهاباد بەشێوەیەکی خۆڕسک بەشێکی دیکەی دەوروبەری بەنداوی ئەو شارەیان لە زبڵ خاوێن کردەوە.

ئەو ژینگەپارێزانە رێژەیەکی بەرچاو لە زبڵی قەراخ جاددەی ئەو بەنداوەیان خاوێن کردەوە و پاش ٢ کاتژمێر و نیو، کۆتاییان بەو چالاکییە هێنا.

هەروەها رێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ کۆمەلێک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی شاری مەهاباد لە حەرەکەتێکی خۆڕسکدا بە دروشمی \"پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە\" چالاکییەکی هاوشێوەیان لە دەوروبەری بەنداوی شاری مەهاباد بەڕێوە برد.

لەماوەی ئەمساڵدا چەندین چالاکیی هاوشێوە لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، سەردەشت، مەریوان، کەنگاوەر و ئابدانان لەلایەن ژینگەپارێزانی کوردەوە بەڕێوە چووە کە ئەو چالاکییانە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشتردا زۆر بەرچاوتر بووە.
\"14838.jpg\"

\"14836.jpg\"

\"14835.jpg\"

\"14842.jpg\"