بەردەوامیی چالاکیی ژینگەپارێزی لەشاری سەردەشت + وێنــه
14:31 - 18 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزیی شاری سەردەشت بەشێوەی خۆڕسک یەکێک لە سەیرانگەکانی ئەو شارەیان خاوێن کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممه رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ بەبەشداری ٣٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزیی شاری سەردەشت سەیرانگەی \"کێلە\"ی نزیک ئەو شارەیان خاوێن کردەوە.
ئەو چالاکانە وێڕای خاوێن کردنەوەی ئەو سەیرانگەیە، کۆمەڵێک نووسراوەیان سەبارەت بە خاوین راگرتن و پاراستنی ژینگە بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاو کردەوە.
ئەو چالاکانە رایانگەیاندووە، بەمەبەستی فەرهەنگ سازی و برەودان بە فەرهەنگی ژینگە پارێزی و سروشت دۆستی لە نێوان هاووڵاتییاندا، لە ئەنجام دانی ئەو چالاکییانەدا بەردەوام دەبن.
پێشتریش ئەو چالاکانە لە رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە و ٢٠ی بانەمەڕی ئەمساڵدا و لە حەرەکەتێکی هاوشێوەدا سەیرانگاکانی \" خڕی دوو هەزاری\" و \"شێخ براییم بادام\"یان لە دەوروبەری شاری سەردەشت خاوێن کردبۆوە.