بەردەوامیی شەپۆلی كۆ كردنەوەی ماهوارە لە مەریوان
13:23 - 26 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە درێژەی تەرحی كۆ كردنەوەی دیشی ماهوارە لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچە كوردنشیەكان، شارەكەكانی دەورووبەری مەریوانیشی گرتەوە.
بەپێی هەواڵێك كەلە مەریوانەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەردەوام سەردانی شارەكەكانی دەوروبەری مەیوانیان كردووە و دەستیان كردووە بە كۆ كردنەوەی دیش و ئانتێنی ماهوارەی خەڵك.
شارەكی \"كانی دینار\" یەك لەو شارەكانەی دەورووبەری مەریوان بووە كەلە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا هێزە نیزامییەكان تێیدا حزوورێكی پڕ رەنگیان هەبووە.
ماوەیەكە تەرحی كۆ كردنەوەی وەرگر \"گیرندە\"ی ماهوارە لە زۆربەی ناوچەكانی ئێران دەستی پێكردووە، بەڵام جێبەجێكردنی ئەم تەرحە لە ناوچە كوردنشینەكان بە شێوەیەكی توندوتۆڵ بووە و هەتا ئێستا هەر بەدەوامە.