بەردەوامیی زەخت و گوشاری ناوندە ئەمنیەتییەكان بۆ سەر چالاكانی فه‌رهه‌نگیی كورد

16:41 - 30 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: بنەماڵەی شاهۆ حوسێنی رۆژنامەنووس و چالاكی فەرهەنگی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت كراون.

لە درێژەی زەخت و گوشارەكان بۆ سەر بنەماڵەی چالاكانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسان، لە ماوەی حەفتەكانی رابردوودا بۆ چەندەمین جار بنەماڵەی شاهۆ حوسێنی رۆژنامەنووسی كورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە بانگهێشت دەكرێن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا: لە ئیدارەی ئیتلاعاتدا بەو بنەماڵەیان راگەیاندووە، دەبێ‌شاهۆ كۆتایی بە چالاكە فەرهەنگییەكانی بهێنێت.

هەتا ئێستا بۆ چەندین جار كە هاوسەر، برا و خوشكەكانی شاهۆ حوسێنی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە هەڕەشەیان لێ‌كراوە.
\"5761.jpg\"
شاهۆ حوسێنی رۆژنامەنووس، چالاكی فەرهەنگی، مامۆستا و خوێندكاری كارناسی باڵای زانستی سیاسیی لە زانكۆی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی بووە لە شاری قەزوین.

ئەو هاووڵاتییە لە جۆزەردانی ئەمساڵدا دەستبەسەر كرا و دواتر بە دانانی وەسیقەی80 میلیۆن تمەنی ئازاد كرا.

شاهۆ حوسێنی بەهۆی نووسینی بابەتێك لەژێر ناوی یەكیەتیی پیرۆز (باسێك لە دژایەتیی دێمۆكراسی لەلایەن ئێرانەوە لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا) ناچار بووە وڵات بەجێ‌بهێڵێ.