بەردەوامیی زەخت و گوشاری خاوەن کارگە پیشەییەکان بۆسەر کرێکاران
19:53 - 15 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی کارگەی دەوڵەتیی پیشە دەستییەکانی شاری سنە لە دانی مووچە و مەزایای کرێکارانی ئەو کارگەیە خۆ دەبوێرن.
ماڵپەڕی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراندنی رێکخراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، ٢٨ کڕیکاری کارگەی پیشە دەستییەکانی شاری سنە کە ٢١ کەسیان کرێکارانی ژن پێکی دێنن، ماوەی زیاتر لە ٦ مانگە مووچەیان پێنەدراوە.
هەر کام لەو کرێکارانە زیاتر لە ٢٠ ساڵ پێشینەی کاریان لەو کارگەدا هەیە کە لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا چەندین جار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و سکاڵایان لای ناوەندە پەیوەندیدارەکان تۆمار کردووە بەڵام هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکیان لەمەڕ داخوازییەکانیان پێنەدراوەتەوە.
هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا ئیدارەی شارەوانیی پارێزگای کوردستان سکاڵای لەسەر گەورەترین فرۆشگەی پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان تۆمار کردبوو و خوازیاری داخستنی ئە فرۆشگەیە بوو کە زیاتر لە ١٠٠ کەس تێدا سەرقاڵی کار کردن بوون.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی شیرکەتی “پوویان غەرب”ی کرماشان سەرەڕای دەرکردنی ٣٥٠ کرێکار، ماوەی ٦ مانگە لە دانی مووچەی ١٥٠ کرێکاری ئەو شیرکەتە خۆ دەبوێرن.