بەردەوامیی دۆخی ئەمنیەتی و نیزامی لە مەریوان و سەوڵاوا
15:09 - 12 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ماوەیەكە هێزێكی زۆری نیزامی بە چەكوچۆڵی قورسەوە لە شارەكانی سەوڵاوا و مەریوان و گوندەكانی دەورووبەری جێگیر كراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەهۆی رەوشی نائاسایی ناوچەکە هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە مەریوان و سەوڵاوا كۆ بوونەتەوە و لە حاڵەتی ئامادەباشی دان و زۆربەیان هێزی تایبەتن و لە شارە گەورەكانی ئێرانەوە رەوانەی ئەم ناوچەیە كراون و زۆرێك چەك و تەقەمەنیی قورسیان پێیە و لە گوند و ناوچە هەستیارەكان جێگیر كراون.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەریوانەوە بە هەواڵنێری ئاژانسی كوردپای راگەیاندووە، بە مەبەستی كۆنتڕۆڵ كردنی ناوچەكە سپای پاسداران و هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەت لە زۆربەی گوندەكانی سەرسنوور خاڵی پشكنینیان داناوە و گرتنەبەری رێوشوێنی توندوتۆڵی ئەمنیەتی ناوچەكەی داگرتووە.
هەنجیران، سەردۆش، سیاناو، دەربەندی دزڵی لە گوندی دزڵی، كارخانە ئیسفاڵتی نزیك گوندی گاڕان، دەرەوە و ناوەوی ناو شاری مەریوان ئەو گوند و شوێنانەن کە رێوشوێنی ئەمنیەتی و نیزامییان تێدا جێگیر کراوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە نائایی بوونی ناوچەكە و كەش و دۆخی نیزامی لە مەریوان و سەوڵاوا و ناوچەی هەورامان بوونەتە هۆی ئەوەی كە گەشتیار و شاخەوانانی شارەكانی دیكەی كوردستان و ئێران ئەمساڵ كەمتر روو بكەنە ئەو ناوچانە و ئەمەش خەسارێكی زۆری ماڵی لە خەڵك دەدات.
بەپێی زانیارییەکان لە ناوچە سەرسنووریەکانی قەسرشیرین، پاوە، سەردەشت، پیرانشار و شنۆ ئەم رەوشە ئەمنیەتییە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە رەچاو کراوە و لە٣٠٠ شوێنی ناوچە کوردنشینەکان پەدافەند و رادار و سەکۆی هاویشتنی مووشەکیان جێگیر کردووە.