بەردەوامیی ئاگرکەوتنەوە لەسەیرانگەکانی دەوروبەری زرێبار

21:25 - 1 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: سەیرانگەکانی زرێبار و دەوروبەری شاری مەریوان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگریان تێبەردرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نزیک بە ٣ کاتژمێر پێش ئێستا سەیرانگەکانی دەوروبەری زریبار و نزیک لە شاری مەریوان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تیبەردرا و هەتا ئێستا زیاتر ١٠ دۆنم دارستان و لەوەڕگەی لەناو بردووە.

بەوتەی شایەتحاڵان هەنووکە ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بۆ دارستان ولەوەڕگەی گوندەکانی \"دارسێــران\" و \"چاوگ\" تەشەنەی ئەستاندووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگرکەوتنەوەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

هەنووکە زیاتر لە ٥٠ کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندانە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانەوە هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی دەدرێت و ئیدارە لایەنە پەیوەندیدارەکانی مەریوان هەتا ئیستا هیچ هەوڵێکیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە نەداوە.

بەپێی ئاماری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و چالاکانی ژینگەپارێزیی شاری مەریوان لەسەرتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە ٢ شاری مەریوان و سەوڵاوا ٨٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە.