بەردەنووسەكانی ئەشكەوتێكی مێژوویی لە لوڕستان بە تاڵان بران
15:19 - 16 سەرماوەز 2711
كوردپا: ئەشكەوتی \"میرمەڵاس\" كە پێشینەیەكی زیاتر لە 12 هەزار ساڵەی هەیە، بەهۆی كەمتەرخەمی و پارێزگاری نەكردنی لەلایەن ئۆرگانە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئێران، بەردەنووسەكانی لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە دزراون.
غاری میرمەڵاس، لە كێوی \"سەرسورخین\" لە 30ی كیلۆمیتریی شاری \"كووهدەشت\"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان هەڵكەوتووە.
بەپێی ئەو وێنە و نیگارانەی كە لەسەر دیوارەكانی كێشراون و هەڵكۆڵراون، زیاتر دەربڕی ئەو وێنە و گرتە مێژووییانەن كەلە رەزم، راو و بەرەنگاریی مرۆڤەكانی رابردوو بەجێ ماون.
لەو وێنە هەڵكۆڵرلوانەدا وێنەی ئاژەڵی وەك\" كەڵ، گا، سەگ، رێوی و بەتایبەت ئەسپ و سواركار\" لە كاتی راودا هەڵكۆڵراون كە لەنێو بەردەنووسە كەوناراییەكانی ئێراندا بێ وێنەن.
لەمەڕ گرینگیی و بایەخی ئەشكەوتی میرمەڵاس پڕۆفیسۆر \"گیرشمەن\" كەوناراناسی ناودار، بە بینینی ئەو وێنە هەڵكۆراوانەی سەر دیوارەكانی وتوویەتی:\" دۆزینەوەی ئەو وێنە و نیگارانە لە ئەشكەوتێكی لوڕستان خاوەن گرینگییەكی تایبەتە، چونكە بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی كەلە بەردەنووسی ئەشكەوتەكانی: بێستوون، ئەلبورز، و كێوەكانی خوراسان و هەروەها ئەفغانستان ئەنجام دراون، لە هیچكامیان بەو چەشنە وێنە و نیگار لەسەر بەردەكان هەڵنەكۆڵراون و ئەمەش تایبەتمەندیی بەرچاوی ئەو ئاسەوارە مێژوویەیە\".
سەرەڕای ئەو گرینگی و تایبەتمەندییانەی كە ئەشكەوتی میرمەڵاس هەیەتی، هیچكاتێ لەلایەن رێكخراوی ئاسەوارە فەرهەنگییەكانەوە نەپارێزراوە و رێوشوێنی گونجاوی بۆ نەگیراوتە بەر و هەوڵ بۆ تۆمار كردنی نەدراوە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی بە تاڵان برانی بەردەنووسەكانی.