بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

14:21 - 28 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان و وەدەستهێنانی پاروویەک نان ڕووی لە ناوچە سنوورییەکانی پاوە کردبوو، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەربەریانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد لە گەردەنەی \"تەتە\" هەڵکەوتوو لە نێوان شاری مەریوان و پاوە بە هۆی بەربوونەوە گیانی لە دەست دا.

\"\"
نەزیر ئەدراک
هەواڵنیری کوردپا شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی \"نەزیر ئەدراک\" تەمەن ٢٠ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو لاوە تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی \"ژیوار\" سەر بە شاری مەریوان بووە کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی ڕووی پیشەی کۆڵبەری کردبوو.

هەنوکە تەرمەی ئەو کۆڵبەر لاوە لە ساردخانەی شاری مەریوان دایە.

کۆڵبەری، بە پیشەی ناڕاستەوخۆی بەشێک لە هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە سنوورییەکان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان بەئەژمار دێت.