بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لێ کەوتەوە
20:05 - 19 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری مەریوان، پاش بەربوونەوە لە گەردەنەی \"تەتە\" لە ناوچەی هەورامان بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی \"سیروان\" خەڵکی گوندی \"ئاڵمانە\" سەر بە شاری مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە گەردەنەی \"تەتە\" لە ناوچەی هەورامان بە سەختی بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە هۆی بارینی بەفر و کڕیەوە لە گەردەنەی تەتە تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لە لای پشتیەوە بە سەختی زیانی بەرکەوتووە و باری جەستەیی ناوبراو نالەبار ڕاگەیەندراوە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ١٥ی سەرماوەز، ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەرانی کورد، لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، لە شاخی \"شەترە\" تووشی با و بۆران بوون و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی \"ئیدریس بایزیدی\" تەمەن ٢٥ ساڵ کوری قادر، خەڵکی گوندی \"سینگان\" گیانی خۆی لە دەست دا.
هاتنی وەرزی سەرما و بارینی بەفری قورس، یەکێکی دیکە لەو مەترسیانەیە، کە لە سنوورەکانی کوردستان، کۆڵبەران لەگەڵی بەرەوڕوون.
کۆڵی کۆڵبەران، کەرەستە و شتومەکی تایبەت بە بازرگانیی شارە گەورەکانی ئێرانە، کە لە دەرەوەی یاسای گومروکی جێبەجێ دەکرێت.