بەخشی فیروزئابادی كرماشان، سیمبۆلی بێبەری لە پێداویستی لە رۆژئاوای ئێران
14:00 - 23 سەرماوەز 2711
كوردپا: بێبەری بوون لە ئیمكانات و پێداویستیی لە بەخشی فیرووز ئابادی سەر بە كرماشان، بۆتە دیاردەیەك و هێمای بێدەرەتانی لە دەڤەری كوردنشینی رۆژئاوای ئێران.
وێبلاگی \"پارێزگای پێنجەم\" لە نووسەراوەیەكی تیروتەسەلدا پڕژاوەتە سەر بارودۆخی گەورەترین بەخشی پارێزگای كرماشان و نووسیویە: بەخشی فیروووز ئاباد لە سێ دێهستان و 229 گوند پێكهاتووە و یەكێك لە بێبەشترین ناوچەكانی كرماشانە و ئەمە لە حاڵێك دایە كە مەودای ئەو بەخشە هەتا ناوەند 23 كیلۆمیترە كە بە وتەی بەخشداری ئەو ناوچەیە هەتا دوو ساڵی دیكە! ئاستی نێونجی قیرتاوی رێگاوبانكانی ئەو ناوچەیە دێتە ئاستی ناوچەكانی دیكەوە.
\"موحسین كەریم ئابادی\" بە ئاماژە بە گیروگرفتی بنەڕەتی، وەك: ئاو،بەرق و تەندروستی رایگەیاند: كە ئەم مەسەلەیە بۆتە هۆی چۆڵ بوونی 17 گوندی ئەو بەخشە و تەنیا ئاماژەی بە گەڕانەوەی سەد بنەماڵە بۆ ئەو گوندانە كردووە.
ئەو بەرپرسە حكوومەتیە بەخشی فیرووز ئابادی وەك ناوچەیەكی تایبەت بۆ ئاژەڵداری و كشتوكاڵی لە قەڵەم داوە و وتوویەتی: بەداخەوە لە توانایی و تایبەتمەندییەكانی ئەو ناوچە كەڵك وەرنەگیراوە، ئەمە لە حاڵێك دایە كە هەتا سێ بەرابەری ئێستای توانایی سەرمایەگوزاریی هەیە كە ساز كردنی دوو هونەرستانی وەرزێڕی و ئاژەڵداری دەتوانێ وەك سەرچاوەی دابین كردنی كار لەم ناوچەیەدا بێت.
بێبەشیی بەخشی فیرووز ئاباد لە پارێزگای كرماشان ئاوی خواردنەوەش دەگرێتەوە كە ئێستا 30 گوندی ئەو بەخشە لە ئاوی خواردنەوەی تەندروست بێبەرین و حەشیمەتی زیاتر لە 30 هەزار كەسیی ئەو ناوچەیە تەنیا دوو ناوەندی تەندروستییان هەیە.
گرفتەكانی دیكەی فیرووز ئاباد سەرەڕای پەسند كراوەكانی دەوڵەت بۆ پێشكەوتنی ئەو ناوچەیە، نەبوونی ئیدارە و ئۆرگانە دەوڵەتییەكانە كە هەتا ئێستا دادگا، كەڵانتەری، بانك، رەگەزنامە و دەرمانخانەی نیە و بەرپرسانی پێوەندیداریش نەبوونی جیگا و شوێنیان كردۆتە بیانوو.