بەتاڵان بردنی کەلوپەل و ٢٠٠ سەر ئەسبی کاسبکاران لە ورمێ
23:14 - 13 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ دەستیان بەسەر زیاتر لە ٢٠٠ سەر ئەسبی بارهەڵگری کاسبکاراندا گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ لە ئەنجامی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی ورمێ، ١٢ سەر ئەسبی بارهەڵگری کاسبکاران بەکوشت چوون و ٢٠٠ سەر \"ئەسپ\"ش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند: ئەو تۆپبارانە لە نزیک گوندی \"عەنبێ\"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بووە کەلە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا ١٢ سەر ئەسبی بارهەڵگری کاسبکاران بەکوشت چوون.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، هێزە نیزامییەکان دەستیان بەسەر تێکڕای کەلوپەلی کاسبکارانیشدا گرتووە.
هەروەها ماوەیەک پێش ئستا لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کاسبکارانی ناوچەی سەردەشت، زیاتر لە ١٠٠ سەر ئەسبی بارهەڵگر بە کوشت چوون.