بەبیانووی مەزهەبەوە دووبەرەکی دەخرێتە نێوان کوردەکانی کرماشان
15:00 - 16 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: پەیڕەوانی سوونی مەزهەبی شاری کرماشان بەڕیاری هیزە ئیتلاعاتییەکان دەتوانن تەنیا یەک نوێنەر بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان هەڵبژێرن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی دووبەرەکی نانەوە لە نێوان هاووڵاتییانی کوردی پەیڕەوی مەزهەبی سوننی و شیعە رایانگەیاندووە، پەیڕەوانی مەزهەبی سوننیی شاری کرماشان، دەتوانن تەنیا یەک نوێنەر بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان دیاری بکەن.
ئەم هەوڵەی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە حاڵێک دایە کە بەشێکی بەرچاو لە دانیشتوانی شاری کرماشان هاوولاتییانی سوننی مەزهەب پێکی دێنن، بۆیە هاووڵاتییانی شاری کرماشان ئەم هەوڵەی هێزە ئیتلاعاتییەکانیان، تەنیا لە راستای ئاژاوە نانەوە و دووبەرەکی خستنە نێوان هاووڵاتییانی کوردی پەیڕەوی سوننی و شیعەی ئەو شارەیان لەقەڵم داوە.
هاووڵاتییانی شاری کرماشان رایانگەیاندووە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پلانی هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان لەمەڕ ئاژاوە نانەوە لە نێوان هاووڵاتییانی سوننی و شیعەدا، بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا ناکەن.
بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردنی شۆراکان، ئەو شارانەی کە لە نێوان ٥٠٠ هەزار هەتا ١ میلیۆن حەشیمەتیان هەیە دەتوانن ١٥ نوێنەر بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان هەڵبژێرن، هەر بۆیە لەم خولەی هەڵبژاردنی شووراکان دا هاووڵاتییانی شاری کرماشان دەتوانن ١٥ نوێنەر بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان دیاری بکەن.