بەكارهێنانی مادەی سڕكەر و رووداوی كار لە كوردستان 56 قوربانی لێکەوتەوە
14:14 - 3 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە حەوت مانگی رابردووە هەتا ئێستا لە كوردستان سەرجەم 37 كەس بەهۆی بەكارهێنانی مادەی سڕكەر و رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە.
لێپرسراوی پزیشك قانوونیی پارێزگای كوردستان رایگەیاند، لە حەوت مانگی رابردوودا 12 كەس بەهۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە و وتیشی، ئەو رێژەیە بە نیسبەت حەوت مانگی ساڵی 1389 لە سەدا 9 زیادی كردووە.
هەواڵدەریی میهر لە زاری \"غولامڕەزا هومایۆن\"ەوە بڵاوی كردەوە، لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا 19 كەسیش بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست داوە.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە رێژەی قوربانیانی بەربوونەوە لە بەرزایی لە ساڵی 1389دا 17 كەس راگەیەنرابوو.
لێپرسراوی پزیشك قانوونی پارێزگای كوردستان ئاشكراشی كرد، لە حەوت مانگی رابردوودا 25 هاووڵاتیی بەهۆی بەكار هێنانی مادەی سڕكەر لە كوردستان گیانیان لەدەست داوە و بە نیسبەت ساڵی رابردوو لە سەدا 12 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.