بێڕێزی کردن بە یارسانەکان لەلایەن ناوەندە حکوومەتیەکانەوە بەردەوامە
20:50 - 25 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: لە زستانی ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستا ناوەندە جۆربەجۆرەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە شێوەی بەربڵاو و بەرنامەبۆدارێژراو، خەریکی بیڕێزی کردن بە کوردە یارسانەکانن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پەیڕەوانی ئایینی یارسان سەرەڕای هەڵاواردن و زۆڵم و زۆری بەربڵاو، بە هۆی کورد بوون و بیروباوەڕیانەوە لەلایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تووشی دەرد و ڕەنجێکی زۆر هاتوون.
ماڵپەڕی\"صوفیە شناسی\" ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە ڕێوڕەسمی جێژنی خاوەنکار، لە ڕاپۆرتێکدا دەستی کردووە بە بێڕێزی و سووکایەتی کردن بە پەیڕەوانی ئایینی یارسان.
ئەو ماڵپەڕە بە مەبەستی تێکدان و پێکهێنانی کەشێکی ژەهراوی لە دژی پەیڕەوانی ئایینی یارسان و کەمینە ئایینیەکانی دیکە، دەستیان کردووە بە دنەدانی خەڵک و بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە و ناڕاست لە ناو خەڵکدا دژ بەو ئایینە.
ئەو ماڵپەڕە لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها هۆشداری بە بەرپرسانی حکوومەتی داوە کە دەبێ بەربەستی زیاتر بۆ پەیڕەوانی ئایینی یارسان دروست بکەن و لە هەر چەشنە پەیوەندییەک لەگەڵ ئەو ئایینە خۆببوێرن.
ڕۆژەکانی ٢٢هەتا ٢٤ی خەزەڵوەر، ڕۆژی ڕێوڕەسمی مەزهەبیی یارسانەکانە، کە بە جێژنی خاوەنکار لەلایەن پەیڕەوانی ئەو ئایینەوە دەناسرێت.
پارێزگای کرماشان وەکوو گەورەترین ناوەندی کۆبوونەوەی پەیڕەوانی ئایینی یارسان بە ئەژمار دێت.