بێرێزیی ماڵپەڕی \"جام نیوز\"، پەرچەکرداری یارسانەکانی لێکەوتەوە
13:59 - 18 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: نووسین و بڵاوبوونەوەی راپۆرتێک سەبارەت پەیڕەوانی ئایینی یاری و هاووڵاتییانی یارسان، کە لە روانگەی ئەوانەوە (یارسان) بەبێحورمەتی لەقەڵەم دراوە، دژکردەوەی توندی کۆمەڵگەی یارسانی بە دوای خۆیدا هێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێک لە ماڵپەڕی \"جام نیوز\" لەژێر ناوی \" علی اللهی\" بە شیعە یان سوننی مەزهەب دەگوتریت؟ کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی کۆمەڵگەی یارسان لە نامەیەدا وڵامی دایەوە.
لەو نامەیەدا بە \" کافر و گڵاو\" لەقەڵەمدانی پەیڕەوانی ئاینیی یاری بە توندی مەحکووم کراوەو وێڕای بانگەشەی هۆشیاری و هیوا بە داهاتوویەکی ئینسانی، داوا لە ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیش کراوە بە چاکسازی یاسا و پێداچوونەوە بە یاسا هەڵاواردنەکان، پێش بە بێرێزی کردنە بە هاووڵاتییان یارسان بگرن.
لە بەشێکی دیکەی ئەو نامەیەدا هاتووە، هەر مرۆڤێکی بە ویژدان کە تەنانەت کەمترین باوەوڕیشی بە کەرامەتی ئینسانی هەبێو مانای کافر و گڵاو بزانێو ئەو نووسراوە قین و بوغزاوییە بخوێنێتەوە بۆی دەردەکەوێکە هێشتاکە و لەسەردەمی پێوەندییەکاندا بیرۆکەی بەرتەسک و بوغزاوییانە بوونی هەیە و سەرقاڵی پەرەپێدانین.
کۆڕی راوێژکاریی کۆمەڵگەی یارسان نووسیویانە، ئەوانە لەکام ئەشکەوت و کونە بەردەکاندا مۆمیایی کراون و ئێستاکە لەناکاو لەناو تابوتێکی رزیوەوە سەریان دەرهێناوە و هاوکات بێدەنگیی ناوەندە پێوەندیدارەکانیش بەو بێرێزییانە بۆ خۆی یارمەتی بە پەرەگرتنی ئەو بیروکانە ئەدات.
لەنامەکەدا باس لەوەکراوە، بە باوەڕ و هەڵسەنگاندنی ئێمە، ئەو دیاردە دزێو و دواکەوتوویە تەنیا لقێک لە دارێکی زۆر ئەستوور و بەهێزە، کە لەم چەند دەیەیەی دواییدا لە رۆژهەڵاتی ناڤین لافاوی خوێنی وەرێخستووە و رۆژانە دەیان و سەدان مرۆڤی بێ تاوانی موسڵمان و غەیری موسڵمان لە ژێر ناوی بەرگریی لە دین دەکاتە قوربانی.
کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی کۆمەڵگەی یارسان وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆی بەو بێرێزییە رایگەیاندووە، پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ئەو کردەوەیە مەحکووم بکەن و سەرچاوەی ئەو بیرۆکانە وشک بکەن.
لەو راپۆرتەی کە لە ماڵپەڕی \"جام نیوز\" بڵاو کرابوویەوە بە مەبەستی پشتڕاست کردنەوەی بیرۆکەی \" کافر و گڵاو\" رای \"محەممەد گوڵپایەگانی بەرپرسی ئۆفیس(دەفتەر)ی عەلی خامنەیی رێبەری حکوومەتی ئێران وەرگیرابوو.