بیژەن كامكار بە دەفەوە باكووری ئێران دەهەژێنێت

13:55 - 30 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: گرووپی مۆسیقای \"دەف و نەی\" بە سەرپەرستیی بیژەن كامكار لە رۆژانی 11 و 12یخەزەڵوەر لە شاری گورگان لە باكووری ئێران كونسێرت بەڕێوە دەبات.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هونەر ئانلاین، ئەم كۆنسێرتە یەك سانسە، بڕیارە سەرەتای تۆرێكی مۆسیقایی بێت كە بڕیارەدیكەی شارەكانی ئێراندا بەڕێوە بچێت و هەتا كۆتایی مانگی خەزەڵوەر دەخایەنێت و دوایین كۆنسێرتیان لە شاری تاران دەبێت.

هانا كامكار، پەرهام سابری، ندا بهزاد و فەرزاد شاسەواری بە ئامێری دەف، سوهراب كامكار، فەردین لاهوور پوور، پووریا شیافەرد و حسێن قاسم زادە بە ئامێری نەی و بیژەن كامكار بە گۆرانی و دەف، ستاڤی گرووپی \"دەف و نەی\" لەم كۆنسێرتەن.