بیست گوندی سەر بە شاری داڵاهۆ لە ئاوی خواردنەوە بێبەرین
22:55 - 16 جۆزەردان 2712
كوردپا: ماڵپەڕی كرماشان پۆست بڵاوی كردەوە، لانیكەم 20 گوندی بەخشی گەهوارەی سەر بە شاری داڵاهۆ لە پارێزگای كرماشان لە ئاوی خاوێنی خواردنەوە بێبەرین.
دانیتشوانی گوندەكانی بەخشی گەهوارەی سەر بە شاری داڵاهۆ بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنەوەیان لە ئاوی تانكر كەڵك وەردەگرن.
موستەفا دانیشتووی گوندی نیلك، وێڕای رەخنەی توند لە لێپرسراوانی پێوەندیداری حكوومەت بە كرماشان پۆستی راگەیاندووە: \"گەهوارە فەرامۆش كراوە، نە ئاوی پاكی خواردنەوەمان هەیە و نە كشتوكاڵێك، ئیدی نازانین پەنا بۆ كوێ بەرین؟\".
فریشتە، یەكێكی تر لە دانیشتوانی ئەو گوندە وتوویەتی: \"لێرە بار دەكەین، سواڵكەری لە شارەكان، باشترە لە گوندی بێ ئاو و بەهرە\".
د ـ ئەلف، یەكێكی دیكە لە دانیشتوان بەم چەشنە رای خۆی دەربڕیوە: \"هەموو بەرپرسان لەبیری خویان دان، ئاخۆ داوای دابین كردنی ئاوی خواردنەوە داخوازییەكی زۆرە؟ چ بووە كە دەوڵەت ناتوانێ لەو میلیاردها تمەن پارەیەی كە هەیەتی، بەشێكی زۆر كەمی بۆ تەندروستی و سڵامەتیی ئێمەی تەرخان بكات؟\".
لە درێژەی راپۆرتەكەی كرماشان پۆستدا رێژەی ئەو گوندانەی كە لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن، بێبەرین زۆر زیاترین كە بریتیتن لە: \"چەقاچووبین، بریەخانی، قەڵاكۆش حەبیب، قەڵاكۆش بیموش، دڕكە، درویت، ولە، بانیاران سەید حەسەن، بانیاران تەیموور، بانیاران میرزا حوسێن، كونەڕەشید فەقێ، كونەڕەشید گوڵمراد، كونەڕەشید باباخان، نرژی، نیلك، كامران مەولایی، درمران سەروو، درمران خواروو و بان بی\"، ئەمانە تەنیا بەشێك لەو گوندانەن كە لە ئاوی خواردنەوە بێبەرین.
لە درێژەی هەمان راپۆرتدا هاتووە، 17 گوندی شاری \"گیلانغەرب\"یش رووبەڕووی گرفتی بێ ئاوی بوونەتەوە و ئەم مەسەلەیەش بۆتە نیگەرانیی دانیشتوان.
بەپێی راپۆرت و زانیارییەكان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا كەمیی ئاوی خواردنەوە و نەبوونی ئاوی پێویست بۆ كشتوكاڵ لە گوندەكانی دەوروبەری كرماشان و ئیلام یەك لە گرفتە سەرەكییەكان بووە و وەك هۆكارێكی سەرەكیی كۆچی دانیشتوانی لادێیەەكان بۆ شاری لە قەڵەم دراوە، چونكە سەرچاوەی بژیوی ژیانیان كەوتۆتە مەترسییەوە.