بیست و چوارەمین كۆنفرانسی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لە ئەمریكا بەڕێوە دەچێت
17:05 - 19 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا 24مین كۆنفرانسی گۆنگرەی نەتەوەیی كورد (KNC) بە بەشداری نوێنەرانی هەر چوار بەشی كوردستان لە وڵاتی ئەمریكا بەڕێوە بچێت.
دكتور كەماڵ ئارتین لێپرسراوی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد (KNC) رایگەیاند، بڕیارە ئەو كۆنفرانسە لە رۆژانی 23 و 24ی مانگی بانەمەڕ لەژێر دروشمی\" ئاشتیی نەتەوایەتیی و بەرەو یەكبوون\" لە واشینگتۆن بەڕێوە بچێت.
ئەو لێپرسراوە لە لێداونێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا ئەوەشی خستۆتە روو، لەو كۆنفرانسەدا نوێنەرانی هەرێمی كوردستان و هەروەها چەند نوێنەرێكی مەجلیسی سینای ئەمریكاش بەشدار دەبن.
هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرییەكی تازە و هەڵسەنگاندنێك بۆ كارەكانی رابردووی كۆنگرەی نەتەوەی كورد لە كارەكانی كۆنفرانسەكە دەبێت.
دكتور كەماڵ ئارتین لێپرسراوی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد وتیشی: \"هیوادارە\" KNC \"بتوانیت بۆ یەكبوونی نەتەوەی كورد و بەرەوپێش بردنی دۆزی كورد و داهاتوویەكی ئازاد و سەربەخۆ بۆ كوردستان، رۆڵی خۆی بگێرێت.