بیست سەر ئەسب لە سەردەشت بەدەستی هێزە ئینتزامییەكان بە كوشت چوون
18:38 - 17 بەفرانبار 2711
كوردپا: بەهۆی دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەكانی پاسگایەك لە سەردەشت بیست سەر ئەسپی كاسبكارانی سەر سنوور بە كوشت چوون.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە سەردەشت، دوو رۆژ لەمەوبەر مەئموورانی پاسگای ئینتزامیی \"بەردەپان\"ی سەر بە شاری سەردەشت هێرشیان كردۆتە سەر كاروانی ئەسبی بارهەڵگری كاسبكارانی گوندی \"دەرماناوێ\" و لە ئەنجامی دەستڕێژدا بیست سەر بە كوشت چوون.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بۆ پێشگیری لە ئەگەری ئیعترازی خەڵكی ناوچەكە، هێزێكی زۆریان لە گوندەكانی دەورووبەر جێگیر كردووە و خەڵكیان خستۆتە ژێر چاوەدێرییەوە.