بۆ یەکەم جار قەڵەمی کوردی لە کوردستانی سووریه سەربەخۆ بوو
15:28 - 18 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: بۆ یەکەم جار لە مێژووی کوردستانی سووریەدا چاپخانە و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی بە زمانی کوردی دەستی بە کار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بۆ یەکەم جار لە کوردستانی سووریه ناوەندێکی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب بە زمانی کوردی زاراوەی \"کرمانجی\" لەو بەشەی کوردستان دەستی بەکار کرد.
ئامانجی ئەو چاپخانەیە چاپ و بڵاوکردنەوەی کلتوری کورد و هەروەها وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی ڕۆمانە بە ناوبانگەکانی جیهان بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوایە.
\"عەبدۆ شێخۆ\" یەکێک لە وەرگێڕانی کوردی سووریه و چالاک لەو ناوەندەی چاپخانەیەدا باسی لەوە کردووە، کە پێشتر لە وڵاتی سووریه هەڵگرتنی کتێبی کوردی حەبس و زیندانیکرانی بەدواوە بوو، بەڵام ئێستا چاپخانەی کوردی هەیە.
لە دوای شەڕی ناوخۆیی سووریه، کوردەکانی کوردستانی سووریە توانیان دەسەڵاتی خۆیان بەدەستەوە بگرن و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە بتوانن بە زمانی کوردی کتێب، گۆڤار، ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی خۆیان بڵاو بکەنەوە.
ئەو چاپخانەیە تا ئێستا چەندین کتێبی لەبارەی کلتور و داب و نەریتی نەتەوەی کورد و هەروەها چەند کتێبی لە نووسەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی یەک لەوانە ڕۆمانی \"بەفر\" لە نووسینی \"فەرمین\" نووسەری فەرانسووی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
ئەو چاپخانەیە لە شاری قامیشلووی کوردستانی سووریه هەڵکەوتووە.
کوردستانی سووریە یا ڕۆژئاوای کوردستان، بەشێکی کوردستانی گەورەیە کە ٣١.٠٠٠ کم پانتایی هەیە.
قامشلوو شارێکی نوێیە کە ساڵی ١٩٢٦ی زایینی لە لایەن ئەندازیارێکی فەڕانسەییەوە ئاوادان کراوە و ئێستاکە نزیکەی ٥٠٠،٠٠٠ کەسی لێ نیشتەجێن کە ٧٠ لە سەدیان کوردن.