بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، کۆڕە شێعرێکی خوێندکاری لە سنە بەڕێوەچوو+وێنە

15:38 - 20 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگییەکانی زانکۆی پەیام‌نووری شاری سنە لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا، کۆڕە شێعرێکی خوێندکاری لەو زانکۆیەدا بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٩ی رەشەممە ئەنجومەنی \"هاوڕێ هەورام\"ی زانکۆی پەیام‌نووری شاری سنە، لە ٢٦مین ساڵڤەگەری کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجەدا کۆڕە شێعرێکی خوێندکاری لە ژێر ناوی رۆحی پەپوولە بەڕێوە برد.

هەواڵنێری کوردپا لە زانکۆی پەیام‌نووری شاری سنە رایگەیاند؛ ئەو کۆڕە شێعرە کە بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفاڵ رێکخرابوو، بە بەشداریی شاعیرانی کوردی ناوچەکانی کرماشان، ئیلام و چەندین ساری ئوستانی کوردستان بەڕێوەچوو.

بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کارەساتی هەڵەبجە خولەکێک بێدەنگی راگەیاندراو پاشان سەلاح ناسری پەیامی ئەنجومەنی هاوڕێ هەورامی خوێندەوە و دواتریش کلیپێک لەسەر کەسایەتی و ژیانی شێرکۆ بێکەس، شاعیری ناوداری کورد پیشان درا.

لە بەشی یەکەمی ئەو کۆڕە شێعرەدا کۆمەلێک شاعیری وەک: \"هێرش حەدادی، ئارام شابازی، شیلان نووری، ئیسماعیل ئەعزەمی خەڵکی دیواندەرە، حەمەی کەریمی، فاتێح سەعدوڵڵاهی، بەیان عەلی‌ڕەمایی، خالید ئەسەدی، سروە سۆهرابی، مەنووچێهر کەیخوسرەوپوور شێعریان خوێندەوەو لە ناوبڕی کۆڕەکەشدا چەندین پارچە مۆسیقای و گۆرانی پێشکەش کران.
لە بڕگەی دووەمی کۆڕە شێعری رۆحی پەپوولەدا شاعیران \"ڕێبوار که‌ره‌می، بێنه‌زیر سه‌رمه‌ستی، ئارام فه‌تحی، ڕامیار حوسێنی، میلاد ئه‌مانوڵایی، ڕه‌زا فه‌رامه‌رزی، هه‌ستیار ڕوسته‌می، شه‌وبا ڕه‌حیمی، فه‌وزیه‌ میره‌کی، خالد ئه‌مانی، غه‌زاڵه‌ ئه‌ڵڵایاری، حه‌سه‌ن شه‌ریفی، ڕێژنه‌ که‌ریمی، فوئاد شامحه‌ممه‌دی بە خوێندنەوەی شێعر بەشداری کۆڕەکە بوون و له‌ کۆتاییدا سپاسنامه‌یه‌ک پێشکه‌ش به‌ شاعیرانی به‌شدار له‌و کۆڕه ‌شێعری رۆحی پەپوولە کرا.

ئەنجومەنی هاوڕێ هەورام، کە تەنیا لە چوارچێوەی زانکۆی پەیام‌هنووری شاری سنەدا چالاکی دەکات مانگی سەرماوەزی ئەمساڵیش بە بەشداریی بەرپرسی ئیدارەی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکانی ئوستانی کوردستان و کۆمەڵێک چالاکی خوێندکاری و ژینگەپارێزی و NGO و ئەنجومەنەکانی ئوستانی کوردستان سمینارێکی زانستیی سەبارەت بە سروشتی کوردستان لەژێر ناوی ژینگە و ژیان، بەڕێوە برد.
\"18724.jpg\"

\"18726.jpg\"

\"18725.jpg\"

\"18723.jpg\"

\"18727.jpg\"

\"18728.jpg\"

\"18729.jpg\"