بۆ دانی مەرەخەسی بە ئەنوەر حوسێن پەناهی، داوای 250 میلۆن تمەن وەسیقە دەكرێت
15:08 - 14 پووشپەڕ 2712
كوردپا: دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە كوردستان بە مەبەستی پێدانی چەند رۆژ مەرەخەسی بە زیندانییەكی سیاسیی كورد، داوای 250 میلۆن تمەن وەسیقەیان لە بنەماڵەكەی كردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لەلایەن چالاكانی مافی مرۆڤەوە، لێپرسراوانی قەزایی بە مەبەستی رەزامەندی دەربڕین لەگەڵ پێدانی مەرەخەسی بە ئەنوەر حوسێن پەناهی زیندانیی سیاسیی كورد لە گرتووخانەی ناوەندی سنە، كە لە رێكەوتی 15ی خەزەڵوەری ساڵی 1386وە دەستبەسەرە، رایانگەیاندووە دەبێ بنەماڵەكەی 250 میلۆن تمەن وەسیقە دابنێن.
لە درێژەی ئەو راپورتەدا هاتووە، پاش تێپەڕینی چەندین ساڵ لە دەستبەسەركردن و راگرتنی 6 مانگ لە ژووری تاكەكەسیی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری قوروە ئەنوەر حوسێن پەناهی تووشی نەخۆشی و خراپیی باری تەندروستی بووە و هەتا ئێستا لە هەرچەشنە مەرەخەسی و چارەسەریی پزیشكی بێبەری بووە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە و بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ منداڵەكانی هەتا ئێستا چەندین جار داوای مەرەخەسیی كردووە، داواكارییەك كە بە بەردەوامی لەگەڵ دژكردەوەی لێپرسراوانی ئەمنیەتیی ـ قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەرەوڕوو بۆتەوە.
لەم دواییانەدا بەهۆی داواكاری بەردەوامی كەسایەتییە جێی متمانەكان ناوچەكە، لێپرسراوانی قەزایی رایانگەیاندووە، ئەنوەر دەتوانێ بە دانانی وەسیقەی 250 میلیۆن تمەن بە مەبەستی چارەسەریی پزشكی و چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی بڕواتە مەرەخەسی.
ئەو داواكارییە لە حاڵێك دایە، كە لێپرسراوان زۆر بە باشی ئاگاداری رەوشی بنەماڵەی حوسێن پەناهین و بنەماڵەكەی توانای دابین كردنی ئەو وەسیقەیەیان نیە و ئەو زیندانییە سیاسییە تەنیا سەرچاوەی بژیوی بنەماڵەكەی بووە و براكەی دیكەی ئەنوەر لە ئەنجامی بەدوادا چوون بە دۆسێەی ئەو زیندانییەی كوژرا.
پێشتر و شەوی 23 لەسەر 24ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ دوو ئامۆزاری ئەنوەر حوسێن پەناهی بەناوەكانی: سەباح حوسێن پەناهی و مەسعوود حوسێن پەناهی لە گوندی \"قڕووچای\" سەر بە شاری دێگولان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری قوروەوە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر كران.
بنەماڵەی حوسێن پەناهی داوا لە سەرجەم ئەو كەسانە دەكات كە لەو پێوەندییەدا هەوڵەكانیان وەگەڕ بخەن و دەستی هاوكاری بۆ لای ئەنوەر درێژ بكەن.