بۆکان/ پیشانگەیەکی کاریکاتێر بەناوەڕۆکی \"هەرزانیی ماددە سڕکەرەکان و ئیعتیاد\" لە کۆمەڵگەدا+ وێنە

19:54 - 21 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: پیشانگەیەکی بەرهەمەکانی دوو برای کاریکاتێریستی بۆکانی تایبەت بە ئیعتیاد و زیانەکانی ماددەی هۆشبەر، لەوشارە کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە ١٩ی رەشەمە، دوو برای کاریکاتێریستی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی سەید محێدین و سەید یاسین قوڕەیشی بە هاوکاری و پشتیوانیی \"ریکخراوی پێشگیری لە تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان\"ی ئەو شارە، پیشانگەیەکیان لە بەرهەمەکانی خۆیان کردوە.

یەکێک لە بەشداربوانی ئەو پیشانگەیە بە هەواڵنیری کوردپای وت \" لەو پیشانگەیەدا ٣٥ بەرهەمی ئەو دوو برا کاریکاتێریستە بە نیوەڕۆکی ئیعتیاد و خەسارەکانی، هەرزانیی ئەو ماددە ماڵوێرانکەرە و دەستراگەیشتی هاسانی خەڵک بەتایبەت قوتابیان خراوەتە بەر دیدی بینەران و بەشداربوان.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردپا لەبۆکانەوە، وەزارەتی ئیرشادی ئەو شارە تەنیا مۆڵەتی بە ٣٥ بەرهەمی ئەو دوو هونەرمەندە کوردە داوە، کە بەشداری ئەو پیشانگەیە بکەن و پیشانی خەڵک بدرێن و زۆربەی بەرهەمەکانیان مۆڵەتی بەشداریکردنیان پێ نەداوە.

ئەو پیشانگەیە بۆ ماوەی یەک حەفتە و لەهۆڵی \"سیمرغ\"ی شاری بۆکان بەردەوام دەبێت.

ئامادە کردن: شاهۆ

\"25356.jpg\"

\"25357.jpg\"

\"25359.jpg\"

\"25355.jpg\"