بۆکان/ خاوێن کردنەوەی ژینگە لەیەکەم رۆژی ساڵی تازەدا

16:00 - 2 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەکی بەرچاو لەخەڵکی شاری بۆکان بەتایبەت لاوەکانی ئەو شارە چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١‌ی خاکەلێوەی ١٣٩٣‌ی هەتاوی، هاووڵاتیانی شاری بۆکان بە مەبەستی پێشوازی لەساڵی نوێ شوێنە گشتییەکانی ئەو شارەیان خاوێن کردەوە.

جادەی کۆستە هەتا نزیک ئاوایی قازڵیان و هەروەها کێوەڕەش و دەورووبەری، ئەو سەیرانگە و شوێنە گشتییانە بوون کە لەلایەن لاوان و لایەنگرانی ژینگەپارێزەوە لە زبڵ و پاشماوە داماڵدراون.

بەوتەی چەند هاووڵاتییەک، ئەو چالاکییە بەشێوەی خۆرسک و بەبێ پشتیوانیی ناوەندە حکوومەتییەکان و شارەوانیی ئەو شارەبووە.

پووشپەڕی ساڵی ٩٢‌ی هەتاویش کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێز و لاوانی شاری بۆکان، سروشت و ژینگەی جادەی کۆستە و کێوەڕەشیان و دەوروبەری ئەو شارەیان لە پاشماوەی گەشتیاراندا داماڵیبوو، کە هاوکات چەندین کەس لە رێبوارانیش یارمەتیی ئەو چالاکانەیان دابوو.
\"18975.jpg\"

\"18974.jpg\"

\"18979.jpg\"