بۆکان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:11 - 11 رێبەندان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن ڕەسووڵزادە" کوڕی عومەر خەڵکی "میراوا"ی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردبوو.

هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان و شوێنی ڕاگیرانی بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک بە دەست نەهاتووە.