بۆکان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:09 - 30 رەزبەر 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "دیاکۆ لوتفی"، کوڕی کەریم و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان لەکاتی دەسبەسەریدا، داوەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی دیاکۆ بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

دیاکۆ لوتفی، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ نێوخۆ.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.