بۆکان؛ جەلال وەفایی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

11:01 - 19 سەرماوەز 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال وەفایی" کوڕی حاجی "عومەر" و خەڵکی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

مانگی خەرمانانی ئەمساڵ ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی بۆکان، بە سەرۆکایەتی دادوەر "پەیمان ڕۆستەمی"، پێنج مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، "جەلال وەفایی" بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.