بۆكان/ رێوڕەسمی بیرئانینی هونەرمەند عەلی كەردار لەگەڵ رەخنە بەرەوڕوو بوویەوە
15:32 - 18 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: كۆڕی فێركاری ـ فەرهەنگیی ئەدەب رێوڕەسمێكی بە مەبەستی بەرز راگرتنی یادی هونەرمەندی كۆچكردوو مامۆستا عەلی گوڵبانی ناسراو بە عەلی كردار بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێوڕەسمی بیرئانینی مامۆستا عەلی كەردار حەیرانبێژ، مەقام بێژ و چیرۆك بێژی كورد بە بەشداری ژمارەیەك لەهونەرمەندانی كورد بەڕێوە چوو و ئەو كۆڕە رێزلێنانە لەگەڵ رەخنەی نووسەرێكی كورد بەرەوڕوو بوویەوە.
ئەحمەد قازی وەرگێڕ و نووسەری ناسراوی كورد وێڕای رەخنە لە ناوەندە پێوەندیدارەكان، لەو باوەڕەشدابووە، كاربەدەستانی حكوومەتی ئێران لەشارە كوردەكان بایەخێكی ئەوتۆ بەكاری هونەریی نادەن.
چالاكێكی فەرهەنگی لەشاری بۆكانەوە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ئەحمەد قازی روو بە كاربەدەستانی حكوومەتی شاری بۆكانی راگەیاندووە، شوێنی یاد كردنەوەی مامۆستا عەلی كردار، شیاوی كار و بەرهەمەكانی ئەو هونەرمەندە نییە و ئەوەش بێرێزی كردنە بە هونەر و هونەرمەندان.
لەكۆڕیادی بیرئانینی \"عەلی كەردار\"دا چەندین بابەت و لێكۆڵینەوە لەژێر ناوی رۆڵی فولكلۆر و ئەدەبی زارەكی لە ئەدەبیاتی كوردیدا، پێناسەیەك بۆ هەر یەك لە بەشەكانی فولكلۆری كوردی وەك بەیت، حەیران، لاوك و مەقام، رۆڵی عەلی كەردار لە فولكلۆر و ئەدەبی زارەكیی كوردیدا تاوتوێكراون.
هەر لەو پێوەندییەدا و لەدرێژەی رێوڕەسمەكەدا ئەحمەد بەحری، برایم قادری، و عوسمانەسوور، چەند وتەو بەرهەمی هونەرییان پێشكەش كردووە.
لەكۆتایی كۆڕیادەكەدا كورتە فیلمێكی \"قالە مەڕە\" كە لەسەر گڵكۆی عەلی كەردار لە گوندی باغچە سەرقاڵی شمشاڵ ژەنینە، پێشكەش كرا.
مامۆستا عەلی كەردار لە بوارەكانی بەیت، حەیران، لاوك، مەقام و گۆرانی دەستێكی باڵای هەبووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی بەپێز و ناوازەیە و لای هونەرمەندان بە قوتابخانەیەكی ئەو بوارە دێتە ئەژما.
ئەو هونەرمەندە كوردە دوای ساڵانێكی زۆر خزمەت كردن بە هونەری مۆسیقای فولكلۆری كوردی، لەساڵی ١٣٨١ بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد و لە گوندی باخچەی سەر بە شاری بۆكان بە خاک سپێردرا.