بڵاڤۆكی \"شوناس\" لەزانكۆی ورمێ‌چاپ و بڵاو كرایەوە

14:29 - 21 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: یەكەمین ژمارەی بڵاڤۆكی \"شوناس\" لەلایەن خوێندكارە كوردەکانی زانكۆی ورمێ‌لەچاپ درا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بڵاڤۆکی \"شوناس\"، کە بڵاڤۆکێکی فەرهەنگی، كۆمەڵایەتی و هونەرییە، یەكەمین ژمارەی لەمانگی بانەمەڕدا بڵاو كرایەوە.

سەرنووسەری و دیزانی بڵاڤۆكەكە لەئەستۆی محەمەد باوەڕدی مەقەدەمە و هەروەها خاوەن ئیمتیازی بڵاڤۆكەكەش ئاسۆ مستەفانژاد و ژمارەیەكی بەرچاو لەخوێندكارانی كوردی زانكۆی \"ورمێ‌\"‌ش كاری نووسین و وەرگێڕان بۆ بڵاڤۆكی \"شوناس\" دەكەن.

شوناس بە شێوەی وەرزنامەیە و رۆژی شەممە ریکەوتی ٢٠ی بانەمەڕ یەکەم ژمارەی بڵاو بوویەوە.

لە \"شوناس\"‌دا بابەتەكان بە دوو زمانی كوردی و فارسی بڵاو دەكرێنەوە و لەو ژمارەیەدا چەندین بابەتی كوردی وەك: \"رووناكبیری كورد لەكوێن، جگەر خوێن، شاری مێژووی رەبەت، كوردانی خوراسان و ...\" لەناو بڵاڤۆكەكەدا گونجێندراوە.

شوناس وشەیەكی كوردییە و لە زمانی فارسیدا بەواتای \"هویت\"‌ـە.