بڕینی چیای دەماوەند و فڕین بە پاڕاگلایدێر بە نیشانەی پشتیوانی لەخەڵكی شنگال و کووبانی
14:59 - 3 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: گرووپی شاخەوانیی ئوستانی كوردستان بە نیشانەی پشتیوانی لە خەڵک و لێقەوماوانی شنگال و کووبانی، لووتكەی چیای دەماوەندیان بڕی و چەند چالاكییەكیشیان ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، گرووپی شاخەوانیی ئوستانی كوردستان بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بەرزاییەكانی چیای دەماوەند لە شارستانی ئامۆل، ماونەتەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵكی شنگاڵ دەبڕیوە.
فڕین بە پاراگلایدێڕ ( چەتری ماتۆڕدار) لە چالاكییەكانی ئەو گرووپە شاخەوانییە بووە.
چیای دەماوەند لە باكووری ئێران و لەنزیک زەنجیرە چیای \"ئەلبورز\" و لە بەخشی لاریجانی شارستانی ئامۆڵ هەڵكەوتووە.
بەرزایی دەماوەند پێنج هەزار و ٦١٠ میترە و بە بەرزترین چیای ئێران و گەورەترین چیای بورکانیی رۆژهەڵاتی ناڤین دێتە ئەژمار.
چەند رۆژ لەمەوبەریش گرووپی شاخەوانیی \"سامڕەند\"ی نەغەدەش بە دروشمی \"دڵی نەغەدەش لە شنگالە\"، چالاكیی كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی شنگالیان ئەنجام دابوو.
ئەو گرووپە شاخەوانییە توانیبوویان لە چالاكییەكانیدا بڕە پارەیەک وەكوو یارمەتی بۆ لێقەوماوانی كورد كۆ بكەنەوە.