بڕوانامەی زمانی کوردی بەخشرایە ٢٤ فێرخوازی زمانی کوردی
13:28 - 8 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی(نۆژین) لە شاری بانە، کۆڕێکی ڕێزلێنان و پێدانی بڕوانامە بە فێرخوازانی زمانی کورد بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شه‌وی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٦ ی هه‌تاوی، کۆڕێک بۆ ڕێز لێنان و پێدانی بڕوانامه و ڕێزنامه به قوتابیانی پۆله‌کانی زمانی کوردی لەلایەن ئەو ئەنجومەنەوە بەڕێوەچوو.
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی (نۆژین) دیسان له چالاکیه‌کانی خۆیدا له شاره‌دێی (بۆیه‌ن) سه‌ر به شاری بانه ڕێزنامه و بڕوانامه‌ی بەخشیە قوتابیان و فێرخوازی زمانی کوردی کە ٢٤ کەس بوون.
ڕاپۆرتی نێردراو بۆ ئاژانسی کوردپا باس لەوە دەکات کە، ئه‌و کۆڕه به به‌شداری خه‌ڵکی ئاوایی و چالاکانی ئه‌نجومه‌نی نۆژین و ژینگه‌پارێزانی پاژین و ده‌نگ بێژ و شاعیران به‌ڕێوه چوو.
لەو کۆڕەدا، سرودی منداڵانی شارەدی بۆیەن، وتار و لێکۆڵینەوەی زمانی کوردی، شانۆ و گۆرانی و موسیقا و خوێندنەوەی شێعر پێشکەش بە هەموو بەشداربوونی ئەو کۆڕە کرا.
مستەفا قادری، مامۆستا فێرکاری وانەوتنەوەی زمانی کوردی بە منداڵان و گەورەساڵانی شارەدێی بۆیەنی شاری بانە بووە.
پێشتریش ئەو ئەنجومەنە فەرهەنگیی_ کۆمەڵایەتییە، خولێکی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ ٤٠ کەس لە فێرخوازانی زمانی کوردی لە شارەدێی ئارەمەردەی شاری بانە بەڕێوەبردبوو.