بووژانەوەی فەرهەنگ و زمان، مژاری سمیناری لێکۆڵەرێکی کرماشانی لە هەولێر بوو
13:25 - 20 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: بە مەبەستی پەرەپێدان و بووژانەوەی زمان، فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی، رێکخراوی (خانی) بۆ لێکۆڵینەوەی هزری، بە هاوبەشی لەگەڵ ئەکادیمیای زمانی کوردی لە هەولێر، سمینارێکیان بۆ نووسەر و لێکۆلەرێکی کوردی خەڵكی کرماشان پێکهێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی رابردوو بە بەشداریی کۆمەڵێک لە ئەدیب و مامۆستایانی زانکۆی شاری هەولێر و هەروەها ژمارەیەک لە ئاخێوەرانی کەلهوڕی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، سمینارێک بۆ سەجاد جهانفەرد (ژیار) نووسەرو فۆلکلۆرناسی کرماشانی وەڕێخرا.
مژاری یەکەمی سمیناری رۆژی رابردوو بۆ فۆلکلۆر و لقەکانی و هەروەها بووژانەوەی فۆلکلۆر وەکوو (بنەما و هەوێنی زمانی کوردی، فۆلکلۆری کوردی و تایبەتمەندییەکانی فۆلکلۆری کوردی) تەرخان کرابوو.
ژیار جهانفەرد لە بەشی دووەمی سمیناردا ئاماژەی بەو گرفتانەی کە مێژوونووسان و بە تایبەت مێژوونووسانی ئەدەبی کوردی لەسەر دابەشبوونی شێوەزارەکانی زمانی کوردی کرد و هەڵەی مێژوونووسەکانی لەو بارەیەوە خستەروو.
بەشی کۆتایی سمینارەکەش تایبەت بوو بە بووژانەوەی زمان و ئەدەبی هاوچەرخی کوردی کە لەلایەن چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگیی دوو دەڤەری ئیلام و کرماشان بە شێوەی خۆڕسک و بە زارەاوەکانی کەلهوڕی، لەکی و فەیلی ئەنجامیان داوە.
ئەو نووسەرە کوردەی خەڵکی کرماشان لەمەڕ هەوڵی چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی ئیلام و کرماشاندا ئاماژەی بە ٢٠ تویژینەوەی زانستی لە ئاستی زانکۆکانی ئێراندا و لەسەر شێوەزاری کەلهوڕی، لەکی و فەیلی کرد، کە تەنیا لە ماوەی چەند ساڵێکدا ئەنجام دراون.
جهانفەرد وێڕای ئاماژەدان بە چاپ و بڵاوکردنەوەی ٣٥٠ کتێب و بڵاڤۆک بە شێوەزارەکانی کەلهوری، لەکی و فەیلی لە ئیلام و کرماشان لە ماوەی چەند ساڵێکدا، باسی لە گرینگیدان بە زمان و ئەدەبی کوردیی لەو ناوچانەشدا کرد.
دوایین بڕگەی سمینار بۆ باس و تێبینی و سەرنجی بەشدرانی سمینارەکە تەرخان کرابوو، کە لە کەشێکی ئەدەبی و رەخنەییدا کۆتایی بە سمینارەکە هات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی رابردوو بە بەشداریی کۆمەڵێک لە ئەدیب و مامۆستایانی زانکۆی شاری هەولێر و هەروەها ژمارەیەک لە ئاخێوەرانی کەلهوڕی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، سمینارێک بۆ سەجاد جهانفەرد (ژیار) نووسەرو فۆلکلۆرناسی کرماشانی وەڕێخرا.
مژاری یەکەمی سمیناری رۆژی رابردوو بۆ فۆلکلۆر و لقەکانی و هەروەها بووژانەوەی فۆلکلۆر وەکوو (بنەما و هەوێنی زمانی کوردی، فۆلکلۆری کوردی و تایبەتمەندییەکانی فۆلکلۆری کوردی) تەرخان کرابوو.
ژیار جهانفەرد: تەنیا لە ماوەی چەند ساڵێکدا،٣٥٠ کتێب لە دەڤەری ئیلام و کرماشان چاپ کراون
ئەو لێکۆڵەرە کوردە لە بەشی دووەمی سمینارەکەدا ئاماژەی بە (گرینگیی زمانی کوردی و بەشێک لە مێژووی زمانی کوردی و هەروەها لق و شێوازەکانی زمانی کوردی و جیاوازییەکانیان)ی کرد.ژیار جهانفەرد لە بەشی دووەمی سمیناردا ئاماژەی بەو گرفتانەی کە مێژوونووسان و بە تایبەت مێژوونووسانی ئەدەبی کوردی لەسەر دابەشبوونی شێوەزارەکانی زمانی کوردی کرد و هەڵەی مێژوونووسەکانی لەو بارەیەوە خستەروو.