بوومەلەرزەی ئیلام لە دووتوێ ئامار و وێنەکاندا

22:36 - 1 خەرمانان 2714
کاتژمێر حەوت و دوو خولەک و ٥ چرکەی سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە ریکەوتی ٢٧ی گەلاویژ، بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٦،١ بە پێوەری ریشتتێر، بەخشی موورمووریی سەربە شاری ئابادانانی هەژاند.

ناوەندی بوومەلەرزە ناسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەورەیی ئەو بوومەلەرزەیەی ٦،٣ پلە بە پێوەری ریشتێر راگەیاندووە.

ناوەندی بوومەلەرزەزانیی دامەزراوەی ژیۆفیزیکی زانکۆی تاران بڵاوی کردۆتەوە؛ کاتژمێر ٣ و ٤٤ خولەکی پاشنیوەڕۆی رێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژ هەتا کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ریکەوتی ١ی خەرمانانا، ٥٣ پاش لەرزە لە دەوروبەری موورمووریان لەرزاندۆتەوە.

لەکۆی گشتیی ئەو رێژەیە، یەک جار لەو بوومە لەرزانەی بەخشی موورمووری لە ٦ پلە بە پێوەری ریشتێر زیاتر بووەو ٦ جاریش لە نیوان ٥ هەتا ٦ پلەدا و ٤٢ جار لە نیوان ٤ هەتا ٥ پلە و ٤٨٤ جاریش کەمتر لە ٤ پلە بە پێوەری ریشتێر بووە.

مەترسییەکانی دووپات بوونەوەی پاش لەرزەکان نیگەرانیی لای هاوولاتییان دروست کردووەو کاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە داناوە.

زانیارییەکانی ٥٠٠ سالی رابردوو دەرخەری ئەوەن کە بوومەلەرزەیەکی ماڵوێرانکەر لە ناوچەی ئیلام رووی نەداوەو هیچ بەڵگەیەکیش بۆ ئەوەیکە بیسەلمینێت، شاریکی سەربەو ئوستانە بەهۆی بوومەلەرزەوە لەناو چووبیت، لەبەر دەستدا نییە.

لە ئەندامی ئەو بوومەلەرزەیەدا ٤٦٢ کەس بریندار بوون، کە ١٤ کەس بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە بۆ شارەکانی دەوروبەری ئیلام رەوانە کراون.

بەگوتەی بەرپرسی گشتیی مانگی سووری ئیلام، هەتا ئیستا ٢ هەزار و ٢٥٠ خێوەتی گەورە لە بەخشی موورمووریی و گوندەکانی دەورووبەری بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کراوە.

هەروەها بوومەلەرزەکە زیانی بە ١٧ هەزار خانووبەرە و شوێنی بازرگانیی ناوچەی ئابدانان گەیاندووە.

گەرمیی هەوا لەو ناوچەیە گەیشتۆتە ٥٠ پلە و لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەشدا چاڵاو و بیرەکان لەناوچوون و بەوهۆیەوە خەڵکی ناوچەکە پێویستییەکی لەڕادەبەدەریان بە ئاوی خواردنەوە هەیە.

محەمەد رەزا مرواری، ئوستانداری ئیلام زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیەی بەتایبەت لە شارەکانی ئابدانان، دێهلۆران و دەڕەشاری ١١٦٠ ملیارد ریاڵ بەراورد کردووە.

زیانی ماددیی بوومەلەرزەکە بۆ ئاوی گوندەکان ١٠٧ ملیارد، ئاوی شاری ٢٥٧ ملیارد، هێڵی گواستنەوەو هاتوچۆ ١٨٥ ملیارد، موخابەرات ١٠ ملیارد، برق ٣٥ ملیارد، وەرزێڕی ١١٠ ملیارد، پەروەردە ١٠٠، وەرزش و لاوان ٦٠ ملیارد، بیناسازیی شارەکان ١٧٥ ملیارد، بینا دەوڵەتییەکان ٦٠ ملیارد، میرات فەرهەنگی ١٥ ملیارد و شوینە مەزهەبییەکان ٢٠ ملیارد ریاڵ بووە.

هەزار و ٨٠٠ خانووبەرەی ئابدانان و ٢ هەزار خانووبەرەی گوندەکان دەبێ لە بناگەوە دروست بکرێنەوەو ٢ هەزار و ٤٠٠ خانووبەرەی ناوشار و ٣ هەزار و ٦٠٠ خانووبەرەی گوندەکانیش پێویستیان بە نوێژەن کردنەوەیە.

هەروەها لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەدا لە سەدا ١٥ی قوتابخانەکانی ئابدانان تووشی زیان بوون.

گوندی ئاو تاف لە ٢٠ کیلۆمیتریی شاری موورمووری، کە ٤٠ خانووی تێدایە، تووشی زیان بووە، بەڵام تیمەکانی فریاکەوتن زیانەکانی ئەو گوندەیان بەرچاو نەکەوتووە.

٢٢٠ نوێنەری مەجلیس لە نامەیەکدا داوایان لە حەسەن رۆحانی کردووە، بە زووترین کات بە دۆخی لێقەوماوان رابگات و بودجەش بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە ماددیانە تەرخان بکات.

لەسەدا ٧٠ی ناوەندی موخابەراتی شاری ئابدانان و بەشیک لە ناوەندی موخابەراتی شاری دێهلوڕان زیانی پێگەیشتووە.
\"21691.jpg\"

\"21692.jpg\"

\"21693.jpg\"

\"21694.jpg\"

\"21695.jpg\"

\"21696.jpg\"

\"21697.jpg\"

\"21698.jpg\"

\"21699.jpg\"

\"21701.jpg\"

\"21702.jpg\"

\"21707.jpg\"

\"21703.jpg\"

\"21704.jpg\"

\"21705.jpg\"

\"21706.jpg\"