بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە
22:05 - 26 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی بونیادی شەهید و کاروباری ئیسارگەران، بڕیاری کۆمیسیونی ٢ی فەرمانداری، سەبارەت بە بەفەرمیناساندنی دوو هاوڵاتیی بەرکەوتووی \"مینـ\"ـی وەکوو کەمئەندام ڕەت کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مین بە ناوەکانی \"هادی لەگزی و سڵێمان ئۆوەیسی\"، خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن ئیدارەی بونیادی شەهید و کاروباری ئیسارگەران ڕەت کراوەتەوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە، لە دەیەی ٧٠ی هەتاوی و لە سەردەمی منداڵیدا، بە هۆی تەقینەوەی مین، هەر دوو دەست و هەر دوو چاویان لەدەست دابوو و سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ١٠ ساڵ لە بڕیاری کۆمیسیونی مادەی ٢ی فەرمانداریی شاری بۆکان، سەبارەت بە بەفەرمیناساندنی ئەو دوو هاووڵاتییە وەکوو کەمئەندام، ئەو دۆسیە ڕەوانەی بونیادی شەهیدی حکوومەتی ئێران کردووە.
پاش ڕاگەیاندنی بڕیاری کۆمیسیونی مادەی ٢ بە بونیادی شەهید و کاروباری ئیسارگەران، ئەو ئیدارەیە بڕیاری کۆمیسیونی مادەی ٢ی قەبووڵ نەکردووە و لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە خۆی بواردووە.
ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، لە دیوانی باڵای دادپەروەری، سکاڵایان خستووەتە بەر باس و بە بەدواداچوونی پارێزەری ئەو دوو هاووڵاتییە، دیوانی باڵای وڵات، لە حاڵی تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەو دوو قوربانییەی مینەدایە.
ئەو پارێزەرە کوردە، لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاندبوو: \"کۆمیسیونی ماددەی ٢، مۆڵەت و کاتیان سەبارەت بە لێدوان لەسەر ڕووداوی مین نییە. ئەگەر لە یاسادا موڵەتێک دیاری بکرێت، دەبێ بونیادی شەهید و کاروباری ئیسارگەران لە ماوەی دوو مانگدا، بەڵگەی دۆسیەکان تەواو بکات و هەم کۆمیسیۆنیش لە ماوەی سێ یان چوار مانگ، بۆچوون و بیروڕای خۆیان لەسەر ئەو دۆسیانە بدەن و لانیکەم ئەو دۆسیانە کەمتر لە شەش مانگ بە ئاکام دەگات.\"
هەروەها \"عوسمان مۆزەیەن\"، لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەڵێت: \"بونیادی شەهید و کاروباری ئیسارگەران، دژایەتیی ناساندنی قوربانییانی تەقینەوەی مین وەکوو شەهید یان کەمئەندام دەکەن.\"