بودجەی بەرنامە فەرهەنگییەکانی ئوستانی ئیلام لەسەدا ٣٠ کەمی کردووە
15:21 - 4 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: لە کاتێکدا حەسەن رۆحانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرکۆماریدا باسی لە پەرەپێدانی فەرهەنگ بەبێ جیاوازی و هەڵاواردن لەهەموو بوارەکاندا کردبوو، بودجەی تەرخان کراوی بەرنامە فەرهەنگییەکانی ئوستانی ئیلام لە سەدا ٣٠ کەمی کردووە.
بەپێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بودجەی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگی ئوستانی ئیلام بۆ ساڵی ٩٣ کە تەنیا ١٨٠ ملوێن تمەن بوو، ١٦ ملوێن لەو بودجەیە بۆ چالاکی لە بیاڤی فەرهەنگی و هونەریدا تەرخان کراوە.
بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگی ئوستانی ئیلام لەو پەیوەندییەدا رایگەیاندووە، لە کاتێکدا بودجەی کاری فەرهەنگی لە ئوستانی ئیلامدا کەمی کردووە، کە ساڵانە بە شێوەی ئاسایی ٢٠ ملیارد ریاڵ بودجە پێویستە تەرخان بکرێت.
عەلی گەوهەرسوودی، ئاشكرای کردووە، بەو بڕە بوودجەیەی کە بۆ بەخشی فەرهەنگیی ئوستانی ئیلام تەرخان کراوە، تەنیا لە سەدا ١٠ی پێویستییەکانی بەشی فەرهەنگیی ئەم ئوستانەی پێ جێبەجێ کراوە.
حەسەن رۆحانی سەرکۆماری حکوومەتی ئیسلامی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا و لە ١٥٢ خاڵدا باسی لە پلانە فەرهەنگییەکانی خۆی کردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەو وادە و بەڵێنییانە، دۆخی چالاکیی فەرهەنگی، رۆژنامەنووسی و هەڵسووکەوتی نەشیاو لەگەڵ خوێندکاران و رۆژنامەنووسان بە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتی ئەحمەدینژاد بەرەو خراپتر بوون چووە.
لەلایەکی دیکەوە چالاکانی فەرهەنگیی کورد لەو باوەڕەدان کەمکردنەوەی بوودجەی تەرخان کراو بۆ بیاڤی فەرهەنگیی ئوستانە کوردنشینەکان بە شێوەی پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بە مەبەست بەرگری کردن لە گەشە سەندنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی پەیڕەو دەکرێ.