به ته‌مه‌نترین هونەرمەندی دووتارژه‌نی کوردی خوراسان کۆچی دوایی کرد
12:52 - 4 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: غوڵام‌حسێن ئه‌فکاری ناسراو به \"مه‌لا غوڵام‌حسێن به‌خشی\" هونەرمەندی دووتارژەنی کوردی خوراسان له ته‌مه‌نی ١٢٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هه‌واڵدەریی کوردپرێس بڵاوی کردەوە، ئه‌فکاری که یه‌کێک بوو له به‌ته‌مه‌نترین دووتارژهنهکانی کوردی خوراسان و دوا هاوده‌وره‌ی \"به‌خشییه\" گه‌وره‌کانی خەڵکی قووچان وه‌ک \"حاج قوربان سلێمانی\" و \"حاج حسێن یه‌گانه\" سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ رێکەوتی ٣ی به‌فرانبار کۆچی دوایی کرد.
هه‌روه‌ها ناوبراو، دوا قوتابخانه‌ی فێرکاری و راهێنان و قورئان خوێندنه‌وه‌ی له ناوچه کوردنشینه‌کانی خوراسان به شێوه‌ی نه‌ریتی ئیداره ده‌کرد و به‌م پێیه لای جه‌ماوه‌ری \"بهخشییهکان\"ی به مه‌لا ناوی ده‌رکرد بوو.
مۆسیقای به‌خشی وه‌ک سێیه‌مین دۆسیه‌ی ئاسه‌واری مه‌عنه‌ویی نامۆ، سێ ساڵ لەمەوبەر له یۆنسکۆ تۆمار کراوه و له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوو چه‌ندین که‌س له ناسراوترین بهخشییهکان و ناوه ناسراوه‌کانی ئەو مۆسیقایە وەک \"غوڵام‌حسێن ئه‌فکاری\" کۆچی دواییان کردووە.
هه‌واڵدەریی کوردپرێس بڵاوی کردەوە، ئه‌فکاری که یه‌کێک بوو له به‌ته‌مه‌نترین دووتارژهنهکانی کوردی خوراسان و دوا هاوده‌وره‌ی \"به‌خشییه\" گه‌وره‌کانی خەڵکی قووچان وه‌ک \"حاج قوربان سلێمانی\" و \"حاج حسێن یه‌گانه\" سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ رێکەوتی ٣ی به‌فرانبار کۆچی دوایی کرد.
مه‌لا غوڵام‌حسێن به‌خشی
ئه‌م هونه‌رمه‌نده دووتارژهنه به سه‌رکه‌وتووترین قوتابیی \"خان محه‌مه‌د به‌خشی\"، دووتارژه‌نی ئه‌فسانه‌یی کوردی خوراسانی دێته ئه‌ژمار که هاوکات له رێوڕه‌سمه ئایینییه‌کانی وه‌ک بهخشییهک که‌لامی ئایینی و قورئانی ئاڕاسته ده‌کرد.هه‌روه‌ها ناوبراو، دوا قوتابخانه‌ی فێرکاری و راهێنان و قورئان خوێندنه‌وه‌ی له ناوچه کوردنشینه‌کانی خوراسان به شێوه‌ی نه‌ریتی ئیداره ده‌کرد و به‌م پێیه لای جه‌ماوه‌ری \"بهخشییهکان\"ی به مه‌لا ناوی ده‌رکرد بوو.