به‌شداریی هونه‌رمه‌ندانی شانۆی كوردستانی ئێران له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی كوردی له دیاربه‌كر
15:12 - 25 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی ئێران له سێهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیاربه‌كری توركیه كه له ئه‌مڕۆوه ده‌ستی پێكردووه به‌شدارییان كردووه.
دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی دوازده‌هه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی له خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا له شاری سه‌قز به ئاماده‌بوونی گرووپێكی شانۆیی دیاربه‌كر، لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی دیاربه‌كر، دوو شانۆی \"چریكه‌ی واران\" له ده‌رهێنانی نیلووفه‌ر قه‌لعه‌شاخانی و \"خه‌و ئه‌ڕای زه‌وین\" له ده‌رهێنانی حوسنا قوبادی بانگهێشت كردووه تا له‌م فێستیڤاڵەدا به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانی خۆیان ببه‌نه سه‌ر سته‌یج.
به‌ڕێوه‌به‌ری دوازده‌هه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سه‌قز، له‌م پێوه‌ندییه‌دا به هه‌واڵنێری ئیرنای گوت: به‌رهه‌می شانۆیی \"سپی مه‌ند\" له ده‌رهێنانی دوكتۆر قوتبه‌دین سادقیش له‌م فێستیڤاڵه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئیسماعیل پاشایی گوتی؛ ئه‌م فێستیڤاڵه بۆ ماوه‌ی ٨ ڕۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌م فستیڤاڵه‌دا جگه له گرووپه به‌شداره‌كانی كوردستانی ئێران، چه‌ندین گرووپی شانۆیی كوردستانی باشووریش به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
پاشایی باسی له‌وه‌ش كرد كه له‌م فێستیڤاڵه‌دا چه‌ندین وۆركشاپی فێركاریی به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئه‌ركی به‌شێك له كاره‌كانی له ئه‌ستۆی دوكتور خوسره‌و سینا و ڕه‌حیم عهبدولڕهحیمزاده، له هونه‌رمه‌ندانی به‌توانای كوردستانی ئێرانه.