بنكەی لێژنەی سۆما و کۆڕی فێرکاریی ئەدەب لەشاری بۆكان داخرا
14:21 - 18 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: لێپرسراوانی شارەوانیی شاری بۆكان بنكەی لێژنەی ئەدەبیی سۆما و كۆڕی فێركاریی و فەرهەنگی \"ئەدەب\"یان، داخست.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر شارەوانیی شاری بۆكان لە بڕیارێكدا چالاكییەكانی دوو ناوەندی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی لە بنكەی خۆیان (پاساژی شارەوانی) راگرت و ئیزنی بە بەڕێوەبەرانی لێژنەی سۆما و كۆڕی فێركاریی و فەرهەنگی ئەدەب نەدا چیدیكە لەوێچالاكی ئەنجام بدەن.
چالاكێكی فەرهەنگی شاری بۆكان بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، لێژنەی ئەدەبی سۆما ماوەی ١٠ ساڵە خزمەت بە گەشە پێدانی زمانی كوردی دەكات و لەو ماوەیەدا چەندین وانە و خولی زمانی كوردی لەشار و گوندەكانی كوردستان بەڕێوە بردووە.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، \"پێشتریش شارەوانیی شاری بۆكان لە ئەنجامی فشاری ناوەندە ئەمنییەكان، چەندین جار هەوڵی داخستنی ئەو بنكەیەیان دابوو\".
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، \"ئەو هەوڵەی ناوەندە حكوومیەیكان ناڕەزایەتیی بەربڵاوی چالاكانی فەرهەنگی شاری بۆكانی لێكەوتۆتەوە و لەو باوەڕەدان ئەو بڕیارە دژایەتیی لەگەڵ زمان و فەرهەنگی نەتەوەی كوردە\".
بەرپرسی لێژنەی سۆما و كۆڕی فێركاریی و فەرهەنگی ئەدەب مستەفا ئیلخانیزادەیە و ئەو دوو ناوەندە فەرهەنگییە لە بوارەكانی بەڕێوەبردنی خولی زمانی كوردی و پێكهێنانی كۆڕ و كۆبوونەوە و شەوە شێعر زۆر چالاكن و هەموو ساڵێك یادی شاعیرانی گەورەی نەتەوەی كورد وەكوو مامۆستا هەژار، هێمن و هەقیقی لەلایەن ئەو دوو ناوەندەوە بەرز رادەگیرێت.
دەگوترێت شارەوانیی شاری بۆكان بە بیانووی جۆراوجۆر ئەو بنكەیەی لە ئەو دوو ناوەندە فەرهەنگییە ئەستاندۆتەوە و لە \"مزایدە\"ی داناوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر شارەوانیی شاری بۆكان لە بڕیارێكدا چالاكییەكانی دوو ناوەندی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی لە بنكەی خۆیان (پاساژی شارەوانی) راگرت و ئیزنی بە بەڕێوەبەرانی لێژنەی سۆما و كۆڕی فێركاریی و فەرهەنگی ئەدەب نەدا چیدیكە لەوێچالاكی ئەنجام بدەن.
چالاكێكی فەرهەنگی شاری بۆكان بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، لێژنەی ئەدەبی سۆما ماوەی ١٠ ساڵە خزمەت بە گەشە پێدانی زمانی كوردی دەكات و لەو ماوەیەدا چەندین وانە و خولی زمانی كوردی لەشار و گوندەكانی كوردستان بەڕێوە بردووە.
بنکەی داخراوی لێژنەی ئەدەبی سۆما و کۆری ئەدەب
ئەو چالاكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لێپرسراوانی شارەوانیی بۆكان بێهیچ پاساوێك بڕیاری راگرتنی كار و چالاكییەكانی ئەو دوو ناوەندەیان لە بنكەی پاساژی شارەوانیی داوە و وتوویەتی: ئەو بنكەیە تەنانەت ئاو و بەرقیشی بە تەواوەتی نەبوو و شارەوانی لەبڕی پێدانی شوێنەكە، پارەی لە بەڕێوەبرانی لێژنەی سۆما و كۆڕی ئەدەبیش دەستاند.لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، \"پێشتریش شارەوانیی شاری بۆكان لە ئەنجامی فشاری ناوەندە ئەمنییەكان، چەندین جار هەوڵی داخستنی ئەو بنكەیەیان دابوو\".