بنەماڵەی چالاکاێکی سیاسیی کورد بەناچاری روویان لەدەرەوەی وڵات کرد

21:42 - 26 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بنەماڵەی \"حامید بەراتی\" چالاکێکی سیاسیی کوردی خەلکی شاری سەقز بەهۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە وڵاتیان بەجێهێشت.

حامید بەراتی لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، کە ٢ منداڵ و هاوسەرەکەم بەهۆی فشاری بەردەوامی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەناچاری روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

ئەو چالاکە کوردە رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٨٩ لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و پاش ٢٠ رۆژ راگیران لەو ئیدارەیە، بە دانانی بارمتەیەکی ٥٠ میلیۆن تمەنی کە \"سەنەد\"ی خانووبەرەکەی خۆیان بوو، لە زیندان ئازاد کرا.

\"13995.jpg\"
حامید بەراتی، چالاکی سیاسیی کوردی خەلکی شاری سەقز
حامیدا بەراتی لەو بارەیەوە رایگەیاند: \"هەنووکە دادگای شاری سەقز لە ژێر گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکاندا داوای لە دایک و باوکم کردووە، بەزووترین کات ئەو خانووبەرەیە کە بۆ ئازادی من وەک بارمتە دانراوە، چۆڵ بکەن\".

بەراتی لە ٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاویدا بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە دادگای ئینقلابی شاری سەقز، بەتاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزری مەحکووم کرا و دواتر لە ١٥ی رەشەممەی ئەو ساڵەدا حوکمی ناوبراو لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنەوە پشتڕاست کرایەوە.

ناوبراو دوابەدوای ئەوە کە حوکمەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری سنەوە پشتڕاست کرایەوە و داویان لە ناوبرا کردبوو کە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی سەقز بناسێنێت، بەناچاری زێدی خۆی بەجێ‌ێشت.

حامید بەراتی ساڵی ١٣٥٢ لە شاری سەقز لەدایکبووە و لەچالاکییە مەدەنی و سیاسییەکانی کوردستان بەتایبەت لە شاری سەقزدا بەشێوەی چالاکانە بەشداری کردووە و هەنووکە هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی لە هەرێمی کوردستان وەک پەنابەر ژیان بەسەر دەبەن و هاوکات داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە بەهانایانەوە بچن و پشتگیرییان بکەن.
چالاکێکی دیکەی سیاسیی کورد بەناچاری زێدی خۆی بەجێ‌هێشت + وێنــە