بنکەی بەسیجی گوندی دزڵی ٤ هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەر کرد

14:32 - 28 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: مەئمورانی پایەگای بەسیج گوندی دزڵیسەربە شاری سەولاوا ٤ کەسی ئەو گوندەیان لە دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار مەئموورانی بەسیجی گوندی دزڵی هێرشیان کردۆتە سەر نانەواخانەی ئەو گوندە و کرێکاری ئەو شوێنەیان بە ناوی \"سەیوان ئێبراهیمی دەستبەسەر کردووە.

\"10761.jpg\"
سەیوان ئێبراهیمی
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: مەئموورانی بەسیجی ئەو گوندە دوابەدوای ئازاد کرانی \"سەیوان ئبراهیمی\"، باوکی و برایەکی ناوبراویان بە ناوی \"عەبوڵلا و سوهراب ئیبراهیمی و هه‌روه‌ها \"به‌شیر بابایی\" خاوه‌نی نانه‌واییه‌که‌یان‌ بانگهێشتی ئیتلاعاتی به‌سیج و دەستبەسەر کراون.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی ئەو ٣ هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها چەند مانگ پێش ئێستاش سەیوان ئیبراهیمی بە تۆمەتی دڕاندنی پۆستێری \"کاروانی راهیانی نوور\"ی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەولاواوە دەستبەسەر کرابوو.