بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم: هاشمی راده‌ستی به‌غدا ناکه‌ین
13:06 - 19 بەفرانبار 2711
کوردپا: بریکاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: \"بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌مه‌ڕ رادەست کردنەوەی هاشمی جێبه‌جێ ناکه‌ین\".
جه‌لال که‌ریم عیسا له وتوێژ له‌گه‌ڵ هەوالدەریی کوردپرێس ریگه‌یاند: \"ئاگادار نیم له هاتنی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌باره‌ی ده‌ستبەسەر کردنی هاشمی و چه‌ند که‌سێکی نووسینگه‌که‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڵام بڕیاری له‌و جۆره جێبه‌جێ ناکه‌ین\".
وتیشی: \"وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی عێراق وه‌زاره‌تی ناوخۆیه و هیچ داوایه‌ک له‌مەڕ ده‌ستبەسەر کردنی هاشمی ده‌رناکات بۆ وه‌زاره‌ته‌که‌مان و ئێمه‌ش چۆن بتوانین دهستبەسەری بکه‌ین که تاریق هاشمی به شێوه‌ی کاتی هاتۆته هه‌رێمی کوردستانەوە؟\"
ئەوەشی ئاشکرا کرد که \"بۆ هه‌ر زانیارییه‌ک ده‌توانرێ پێوه‌ندی به نووسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆیی هه‌رێمه‌وه بکه‌ن\".
که‌ناڵی نیوە فەرمیی \"عێراقییه\"ی رایگه‌یاند، که وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم کردووه که بڕیاری دادوه‌ریی عێراق و دادوه‌رانی لێکۆڵینه‌وه جێبه‌جێ بکات و تاریق هاشمی جێگری سه‌رکۆمارو 14 که‌س له ئه‌ندامانی نووسینگه‌که‌ی ته‌سلیم بکاته‌وه، که به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر بڕیاری ده‌ستبەسەر کردنیان ده‌رچووه.