١٢ بریندار/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی سنە بۆ سەوڵاوادا

13:58 - 9 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: جێگری دەرمانیی زانکۆی علووم پزشکیی پارێزگای سنە، باسی لە وەرگەڕانی مینی بووسێکی \"وەن\" لە ڕێگەی نێوان سنە و سەوڵاوا کردووە و ڕایگەیاندووە کە؛ \"١٢ کەس لەم ڕووداوەدا بریندار بوون\".

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، \"هومەن قەسری\" لە وتووێژێکدا ڕایگەیاندووەکە؛ \"ئەم ڕووداوە لە کاتژمێر ١٦ی پاش‌نیوەڕۆ لە ڕێگەی سنە بۆ سەوڵاوا ڕوویداوە و ٦ کەسیان چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە و ٦کەسی دیکەش بە هۆی سەختیی برینەکانیانەوە، بۆ نەخۆشخانەی بێعسەت لە شاری سنە گوازراونەتەوە\".

شایانی باسە ئەم ڕووداوەدا، زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

بارودۆخی ڕێگەوبانەکان لە پارێزگاکانی کوردستان، بە هۆی شاخاوی بوونیان و بەرتەسک بوونی ڕێگەکان و کەمتەرخەمیی بەرپرسان و لایەنە پێوەدیدارەکان، هەردەم دەبێتە هۆی مەترسیی گیانی لەسەر شۆفێر و موسافیرەکان و زۆربەی جار قوربانیشی لێ دەکەوێتەوە.