برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

11:12 - 26 رەشەمه 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کاوە خوسرەوی" خەڵکی گوندی "قاڵیچە"ی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، پێکرا.

هێزە نیزامییەکان لە شوێنێک بە ناوی "پشتی کوتگە" بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانی کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سەعید خوسرەوی" و" موختار شامورادی" خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرابوون.