برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری مەریوان

17:26 - 15 رەشەمه 2721

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەبار ساڵحی" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی حاجی ئەحمەد خەڵکی گوندی "وشکەڵانـ"ـی مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە پشتی ئەو گوندە پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەره لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە کردبوو.

ئەو کۆڵبەر بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە و باری تەندروستی نالەبار ڕاگەیاندراوە.

جەبار ساڵحی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.