برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود

10:18 - 6 رێبەندان 2721

ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "میلاد ڕۆستەمی" کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی "حەشمر" سەر بە شاری سەلاس ‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود پێکرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە لە سکی بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە، کرابوو.

میلاد ڕۆستەمی تەمەن ٢٦ ساڵ و دەزگیراندارە.